ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە ٢٠ كەس بوونە قوربانی

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ ٢٠ كەس لە سنووری شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ١١:٥ خولەکی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێك لە جادەی سەرەكی نێوان كامیاران – مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان ١٦ كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی گوندی پیرسەفا بوون و بە پاسێک بۆ زیارەتی وەیس قەرەنی لە نزیک کرماشان رۆیشتوون کە ٢٠ سەرنشینی تێدا بووە، بەڵام لە رێگادا پاسەکەیان وەرگەڕاوە و کەوتوونەتە ناو رووباڕێکەوە.



PM:01:56:02/09/2021