٨ تەموز دوا وادەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانییە

رۆژی سێ شەممە ٨ی تەموز دوا وادەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانییەو تا ئێستا گۆڕان و یەکێتی نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای سلێمانی.
هەریەک لە گۆڕان و یەکێتی ١٧ دەنگیان دەوێت لە کۆی ٣٢ کورسی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ( گۆڕان ١٢ کورسی، یەکێتی ١١ کورسی، پارتی ٣ کورسی، هەردوو لایەنی ئیسلامی ( یەکگرتوو و کۆمەڵ) ٤ کورسی، سۆسیالست ١ کورسی، مەسیحیەکان ١ کورسی).
بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان، سەرەتا دەبێت هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن بکرێت، دواتر بۆ پارێزگار، رۆژی ٢٤ حوزەیران ئەنجومەنی تازە هەڵبژێردراوی پارێزگای سلێمانی نەیتوانی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار ئەنجام بدات، رۆژی ٨ی تەموز دوا وادەیەو بەپێی یاساکەش ناکرێت کۆبوونەوەکە بە کراوەیی جێهێڵرێت.




PM:02:06:04/07/2014