وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجی گه‌شتی به‌رپرسان بۆ ده‌ره‌وه كه‌مده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی گه‌شتی به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مده‌كاته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ دواكه‌وتنی بودجه‌و خراپی دۆخی دارایی ده‌گه‌رێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له نوسراوێكدا كه ئیمزای رێباز محه‌مه‌د- وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌و رۆژی 1ی ته‌مووز ده‌رچوه، بڕیاریداوه خه‌رجی گه‌شتی وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه بۆ نیوه كه‌مبكاته‌وه‌و بۆ هه‌ر شه‌وێك مانه‌وه 350 دۆلار ده‌رماڵه خه‌رج ده‌كرێت له‌كاتێكدا پێشتر بڕی 600 دۆلار بوه.
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم جگه‌له وه‌زیره‌كان، به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای هه‌رێم و بریكاری وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان ده‌گرێته‌وه و هۆكاری بڕیاره‌كه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ دواكه‌وتنی بودجه‌ی ساڵی 2014ی هه‌رێم و خراپی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان.
PM:04:11:04/07/2014