وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" به‌شێكی تری له بەشە خۆراكی مانگانە گه‌یشتۆته كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی بەم نزیكانە ده‌ست به‌دابه‌شكردنیان ده‌كرێت".
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" به‌شێكی تری بەشە خۆراكی مانگانە گه‌یشتۆته كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای پشكنینیان له تاقیگه ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كرێت".
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەبارەی پێکهاتەی سەبەتەی دووەمی خۆراک ڕوونیکردەوە،سەبەتەی خۆراکەکان پێکهاتوون لە هەر یەک لە (برنج و دۆشا و شەکر و زەیت و فاسۆلیا و نۆک و نیسک).