لەسلێمانی خۆپیشاندانە

بەهۆی ئەو قەیرانی سوتەمەنیەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، ژمارەیەك شۆفێر گردبوونەوەیەكیان سازكردو رێگای سەرەكی (سلێمانی – تاسڵوجە)یان داخست.
بەهۆی نەبوونی بەنزینی حكومیەوە شۆفێران ناڕەزاییان دەردەبڕن‌و شەقامی سەرەكی (سلێمانی - تاسڵوجە)یان داخستووە.
ماوەی چەند رۆژێكە قەیرانی سوتەمەنی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوەو رۆژانەش بڕیاری نوێ‌ بۆ چارەسەری قەیرانەكە دەردەكرێت‌و تائێستاش نەتوانراوە گرفتەكە كۆتایی پێبهێنرێت.



AM:09:51:05/07/2014