نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٥ پلەی ڕێختەر قەزایی کەلاری هەژاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ١٢:٣٣ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ٣٠ کلیۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە، گوڕەکەی ٣.٥ پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی هەشت کم بووە.