ڤیدیۆ.. لە ناحیەی خەبات شەڕی دوو عەشرەت بەسەختی سەریهەڵدایەوە

لە شارۆچکەی خەبات، سەرلەنوێ شەڕێکی قورس لە نێوان هەردوو عەشرەتی گۆران و خێلانی سەریهەڵدایەوەو دەنگی تەقە لەو شارۆچکەیەوە لەهەموو لایەکەوە دەبیسترێت.

جارێکی تر شەڕی ئەو دوو عەشرەتە لە شارۆچکەی خەبات سەریهەڵدایەوە کە هەفتەی رابردوو پێنج کەسی تێدا کوژرا، لە ئێستادا هەردوو عەشرەت بە چەکی کلاشنکۆف تەقە لە ماڵانی یەکتر دەکەن و تا ئێستا زیانە گیانییەکانی ئەمشەو نەزانراوەو شەڕیش بەردەوامە.

هەفتەی رابردوو لە شارۆچکەی خەبات شەڕ لە نێوان هەردوو عەشرەتی گۆران و خێلانی روویداو لە هۆزی گۆران چوار کەس کوژران کە دوو کوڕو باوکێکی تێدابوو، لە عەشرەتی خێلانیش کەسێک کوژرا.

سەرەتای کێشەکەش لەسەر شەڕی مناڵانی دوو بنەماڵەی هەردوو عەشرەت بووە.

 


AM:12:07:16/09/2021