سلێمانی.. هاوڵاتییەک لەنزیک بنکەیەکی پۆلیس کوژرا

کەسێک لەنزیک بنکەیەکی پۆلیسدا تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی پیاوێک لەنزیک بنکەیەکی پۆلیس لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و چوار فیشەکی بەرکەوتووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەوەی تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، لە ئێستاشدا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. 

بە گوێرەی زانیارییەکان قوربانییەکە ناوی شوکرییە و تەمەنی نزیکەی ٥٠ ساڵ دەبێت و بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەیە لە باشوور.



AM:11:28:17/09/2021