بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی کوژرانی به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه له سلێمانی بڵاوكرده‌وه و دەڵیت" داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین به‌زویی سه‌ره‌داوی پشت ئه‌و تاوانه ئاشكرابكه‌ن".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردووە، به‌داخه‌وه، ھه‌واڵی تیرۆركردنی چالاكێكی سیاسیی شوكری سه‌رحه‌دمان له شاری سلێمانی پێگه‌یشت، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه و ھه‌ر ھه‌وڵێكی توندوتیژی ده‌كه‌ین كه ئارامی و ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی به ئامانج ده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داواكارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به زویی سه‌ره‌داوی پشت ئه‌م تاوانه ئاشكرا بكه‌ن و تاوانكاران به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن.