گۆڕان كەمی دەكاتەوە‌و یەكێتی دایدەخات
پاش ئەوەی بزوەتنەوەی گۆڕان رایگەیاند بەنیازە كۆتایی بە گرێبەستی ژمارەیەك لە كارمەندانی راگەیاندنەكەیان بێنن، یەكێتی نیشتمانیش بەنیازە بەشێك لە دەزگا راگەیاندنەكان‌و بارەگا حیزبییەكانی دابخات.
لەمبارەیەوە ئاسۆ شێخ نوری ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی دەزگای واڵاپرێس لە لێدوانێکیدا بە SNN ی راگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی یەکێتیدا بۆ کەمکردنەوەی دامودەزگا ئیعلامی و بارگا حزبیەکانی بریاریدا، بە کەمکردنەوەو داخستنی ھەندێک لەو دەزگایانە".
ئەوەشی ئاشکراکرد:" جگە لە دەزگاکانی راگەیاندن پێ دەچێت بە شێک لە مەڵبەند و کۆمیتە و بارەگا و مەکتەبەکانیش بگرێتەوە کە خەرجییەکی زۆر و بەرھەمێکی کەمیان ھەیە .
ئاشکرایکرد : لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا دەزگای واڵا پرێسیش پێدەچێت دابخرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر داخستنی ئەو دەزگایە نەدراوە.
پێشتریش شۆڕش حاجی، سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندبوو كە : جێگای داخه كه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مانی وه‌ك هه‌موو جومگه‌كانی تری داموده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه، ناچارین ده‌ست به كۆمه‌ڵێك كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی له بواری (ته‌كنیكی و ئیداری) بكه‌ین كه ناخۆشترینیان به‌لامانه‌وه تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ندێ له كارمه‌ندانه.
هەروەها وتبووی: ئه‌گه‌رچی به‌شێكی زۆری ئه‌و كارمه‌ندانه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا گرێبه‌ستیان بۆ كراوه، به‌ڵام ئێمه منه‌تباری ئه‌وان و كارمه‌نده‌كانی تری كه‌ناڵه‌كه‌مانین كه هه‌مان حاڵه‌ت ده‌یانگرێته‌وه، چونكه هه‌موو ئه‌وانه كه‌سانی جوامێر‌و دڵسۆزبون له كاتی كاركردنیاندا.
شۆڕش حاجی ئاماژە بەوەش دەكات: له كاتێكدا ماڵئاوایی له توانا‌و دڵسۆزی ئه‌و هاورێیانه‌مان ده‌كه‌ین، به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌ر كاتێك ئه‌م قه‌یرانه داراییه كۆتایی هات و پێویستمان به فراوانكردنه‌وه‌ی ستافه‌كه‌مان بوو، ئه‌وا پێویستمان به‌توانای ئه‌و هاورێیانه ده‌بێته‌وه‌و دوباره سود له تواناكانیان وه‌رده‌گرینه‌وه.
PM:02:35:05/07/2014