بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی تۆپزاوای شاری هەولێر لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١ ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی تۆپزاوای شاری هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و داوا لە بەرپرسان دەكەن داواكارییەكانیان جێبەجێ بكەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران شەقامی سەرەکی بەستنەوەی گەڕەکی ژیان و تۆپزاوا و رێگای کۆیەیان داخستووە و ڕێگا بە هاتووچۆکردن نادەن و داوای دابینکردنی خزمەت گوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن.