وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دۆخی وەزیرەکەیان خراپبێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە باری تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانە راستنین.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە، کە گوایە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی باری تەندروستی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە."
هەروەها دەشڵێت "ئاشکرای دەکەین وەزیری دارایی تهندروستی زۆر باشه و سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتە"، دەشڵێت، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە."
ئاوات جەناب نوری لەسەر پشکی گۆڕان وەزیری داراییە و ماوەیەک لە مەوپێشت تووشی کۆرۆنا بوو، پێشتریش نەشتگەرگەری بۆ قاچی کرد.