ئه‌بو بهکردی به‌غدادی به‌کۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبیلی ره‌شی زرێپۆش و ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی پیکاب گه‌یشتته مزگه‌وته‌که، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی کاتژمێرێک پێش گه‌یشتنی هێڵی ته‌له‌فون له‌و ناوچه‌یه بڕاوه.
که‌ناڵی cnn ی ئه‌مریکی له‌زاری شایه‌تحاڵه‌وه بڵاویکردوه که به‌غدادی به کۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبیلی ره‌ش که ئامێری په‌یوه‌ندییان له‌سه‌ربووه که به‌کارده‌هێنرێت بۆ برینی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ناوچه‌که هاتته مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری موسڵ رۆژی هه‌ینی 4-7 بۆ وتار خوێندنه‌وه.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌لێن رۆژێکی ترسناک بووه، پێش پێنج خووله‌ک کۆمه‌لێک خه‌ڵک به ئهلاو ئه‌کبه‌ر هاتوون. ئه‌بوبه‌کریش جلێکی ره‌شی له‌به‌ردابووه، له‌کاتێکدا وتاربێژه‌کانی موسڵ هه‌میشه به‌رگی سپیان له‌به‌ردابووه.
ئه‌و شایه‌تحاڵه ده‌ڵێت" ترسێکی زۆرمان هه‌بوو که له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی عێراقه‌وه بۆدومان بکڕێت.
شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌و که‌ناڵه ده‌ڵێن به‌غدادی داوای به‌یعه‌ی کردووه له ریزبهریزی نوێژکه‌ران.