بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٣ پلەی ڕێختەر شاری دهۆکی هەژاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ٢:٤٣ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە شاری دهۆک و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا".
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ٦٣ کلیۆمەتر لە شارەکە دوور بووە، گوڕەکەی ٤.٣ پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵایی ٣٠ کم بووە.