بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربارەی وەرگرتنی پاداشت بۆ ئەو کەسانەی کە دەچن کارتی دەنگدان وەردەگرنەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" تا ئێستا هیچ ئاگادارییەکمان لەبارەی پێدانی پاداشتی ماددی بە دەنگدەران لەبەرامبەر وەرگرتنی کارتەکانیان پێنەگەیشتووە".
بۆتان شێرکۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" تاوەکو ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیمان لەبارەی پێدانی پاداشتی ماددی بەو کەسانەی کارتی دەنگدانیان وەردەگرنەوە پێنەگەیشتووە ".
ڕوونیشیکردەوە: ئێمه وهك كۆمسیۆن له چوارچێوهی رێنماییهكان و نوسراوه فەرمییەکان كاردهكهین، ههر بڕیارێكی لهوجۆره بدرێت له پێگهی تایبهتی كۆمسیۆن بڵاودهكرێتهوه.