موراد کارایلان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری PKK رایگه‌یاند "باشوری کوردستان لەبەردەم هەرەشەی گەورەدایە، ئەگەر چەتەکان ئەمرۆ کۆبانی بگرن سبەی هێرش دەکەنە سەر کەرکوک".
قەرەیلان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ تەلەفزیۆنی رۆناهی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان بانگەوازی مه‌سعود بارزانی و هه‌موو هێزه کوردستانییه‌کان دەکات و دەڵێت" نه‌ک ته‌نیا کۆبانێ به‌ڵکو ته‌واوی کوردستان له‌ژێر هه‌ره‌شه دایه، ئه‌مرۆ کۆبانێ داگیربکه‌ن، سبه‌ینێ ده‌خوازن که‌رکوکیش داگیربکه‌ن"، هاوکات داواشی له‌هه‌موو گه‌نجانی کورد کرد که به‌شداری به‌رخۆدانی کۆبانێ ببن .
ئەمە دەقی چاوپێکەوتنەکەیە کە فراتنیوز بڵاوکراوەتەوە
" مه‌رترسی له‌سه‌ر باشووری کورستانیش هه‌یه "
کارایلان راگه‌یاند که دوای ئه‌وه‌ی گروپه چه‌ته‌کانی داعش موسڵ یان گرت بڕێکی زۆر جبه‌خانه ، چه‌کی قورسیان ده‌ستبه‌سه‌رداگرت و وتی :" هه‌رچه‌نده هێرشی باشووری کوردستانیان نه‌کردبێت، به‌ڵام مه‌ترسیه‌کی مه‌زن له‌سه‌ر باشووری کوردستان هه‌یه . ئێمه ده‌بینین هه‌موو رۆژێک له هێڵی که‌رکوک شه‌ڕ هه‌یه ، مرۆڤ نازانێت که سبه‌ینێ هێرشی شه‌نگال و ده‌ڤه‌ره‌کانی تری باشووری کوردستانیش بکه‌ن ."
" ده‌بێت خه‌باتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبکاته‌وه "
کارایلان له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌یدا ده‌ستنیشانی کرد که له‌دۆخێکی به‌و ره‌نگه‌دا یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌موو شتێک گرنگتره و بانگه‌وازی کرد :"ده‌بێت ئیدی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی دروست ببێت و ئێمه وه‌ک کورد به‌گوێره‌ی ئه‌و ستراتیجییه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین . هه‌وڵه‌کانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌و مژاره‌دا هه‌یه . ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌ین هه‌ندێک په‌یام له‌وباره‌یه‌وه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌گه‌نه به‌رده‌ستی لایه‌نه‌کان ."
" له‌دژی کۆبانێ هێرشێکی ستراتیجی ده‌ستپێکردووه "
له‌وباریه‌وه کارایلان رایگه‌یاند :" له‌کۆبانێ ماوه‌ی چوار رۆژه هێرشێکی جدی هه‌یه ، به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا راگه‌یاندنی کوردی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌ڵوێستێکی پێویستیان نیشان نه‌داوه . دیسان هێزه جیهانگیره‌کان خۆیان بێ ده‌نگ کرد . به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌بینین له‌سه‌ر سنووری باکووری کوردستان ،له‌سه‌ر ئاوی فورات له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد هێرشێکی جدی هه‌یه ."
"ده‌توانن بڵێن ئه‌مرۆ کۆبانێ سبه‌ینێش که‌رکوک "
" راسته هه‌ندێک وشته‌ی ئیسلامیه‌ت به‌کارده‌هێنن ،به‌ڵام له‌بنه‌مادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئیسلامه‌وه نیه . له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز که گه‌له‌که‌مان له‌ناو ژیانێکی ئاسایی ده‌ژین و هه‌تا ئێستا له‌ژێر گوشاری رژێمی سوریا ده‌ژیان ، به‌ڵام ئێستاش له‌ژێر گه‌مارۆی داعشن . کوا ویژدان ، ئیسلامیه‌ت له‌کوێ یه ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆبانێ بچووکترین پارچه‌یه ده‌خوازن له‌وێوه ده‌ستپێبکه‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ کۆبانێ بگرن ، ئه‌وا سبه‌ینێ ده‌خوازن که‌رکوکیش بگرن . هه‌موو شوێنه‌کانی ده‌خوازن بگرن ، ماوه‌ی چوار رۆژه گه‌لی کۆبانێ به قاره‌مانییه‌کی مه‌زن به‌رخۆدان ده‌کات . داعش به‌شێکی چه‌که‌کانی له ئێراقه‌وه ده‌باته رۆژئاوا . ماوه‌ی چوار رۆژه به‌تانک و تۆپ هێرش ده‌که‌نه سه‌رکۆبانێ ."
کارایلان راگه‌یاند که له‌به‌ر ئه‌وه هۆکارانه ده‌بێت گه‌لی کۆبانێ به‌ته‌نیا نه‌مێنێت و ده‌بێت هه‌موو رۆژئاوا و کوردستان خاوه‌نداری له به‌رخۆدانی کۆبانێ بکه‌ن و ووتی :" حکومه‌تی کانتۆنی کۆبانێ هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یاند . هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری به چ واتایه‌ک دێت ؟ به‌واتای بانگه‌وازی بۆ هه‌موو که‌سێک دێت. ده‌بێت هه‌موو گه‌نجانی کورد پێشوازی له‌و بانگه‌وازییه بکه‌ن و به‌شداری به‌رخۆدانی پیرۆزی کۆبانێ ببن . بێ گومان پێویسته هه‌موومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له کۆبانێ به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌رکی خۆمان جێ به‌جێ بکه‌ین . له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بانگه‌وازیمان بۆ گه‌لی کوردستان و هه‌موو که‌س هه‌یه که ده‌بێت ئه‌رکی مرۆڤایه‌تی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی کۆبانێ جێ به‌جێ بکه‌ن ."
" مه‌ترسی کۆمه‌ڵکوژی له‌ئارادایه "
موراد کارایلان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی گروپه چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کۆبانێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که مه‌ترسی کۆمه‌ڵوژی له‌ئارادیه و به‌تایبه‌تیش بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان ووتی :"به‌تایبه‌تی بانگه‌وازیم بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی باشووری کوردستان ئه‌وه‌یه ؛ ئه‌م دۆخه کێشه‌کانی رۆژئاوا PYD و ئه‌لپارتی تێپه‌راندووه . کێشه‌ی رۆژئاوای کوردستان ئیدی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه . ده‌بێت ئیدی له‌وێ هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌یی نیشان بدرێت . ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له‌کۆبانێ به‌سه‌دان که‌س یانیش هه‌زاران که‌س بمرێت ، ئه‌وا وێژدانمان قبول ناکات . له‌و باوه‌ڕه‌دام ویژدانی ئه‌ویش قبوڵی ناکات .بۆیه ده‌بێت ئابڵوقه له‌سه‌ر رۆژئاوای کوردستان هه‌ڵگرن . ده‌بێت ئیدی ئه‌و ئاسته‌نگیانه له‌نێوان رۆژئاوا ــ باشوور نه‌مێنن . ئیدی خاوه‌نداری له‌و گه‌له بکه‌ین . ده‌بێت هه‌موو پارته‌کان ببنه یه‌ک و به‌یه‌که‌وه به‌رێوه‌بچن . ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ئێمه خاوه‌نداری له به‌رخۆدانه پیرۆزه بکه‌ین ."
" به‌رپرسیار ده‌وڵه‌تی تورک ، ئه‌مریکا و سعودییه‌ن "
کارایلان ووتی :" ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ داعش له‌ته‌نیشت تورکیا کۆڵکوژی ئه‌نجامده‌دات ، به‌رپرسیاری ئه‌مه ده‌وڵه‌تی تورک ، ئه‌مریکا و سعودییه‌ن ، عه‌ره‌بستانی سعودییه پشتیوانی داعش ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌مریکا و تورکیا چه‌کیان پێ ده‌ده‌ن . هه‌ر بۆیه ده‌رفه‌تیان دروست کرد و به‌هێزیان کرد . ئێستاش له‌به‌رچاوی ئه‌وان گه‌لی کورد کۆمه‌ڵکوژ ده‌که‌ن ."
بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب فه‌له‌ستین چ واتایه‌کی هه‌یه ، بۆ گه‌لی کوردیش رۆژئاوا هه‌مان واتای هه‌یه
بچووکترین پارچه‌ی کوردستان رۆژئاواییه ، بچووکترین پارچه‌ی رۆژئاواش کۆبانێییه . کۆبانێ بچووکه به‌ڵام به‌هێزه . به‌ڵام دوژمن ده‌خوازێت به داگیرکردنی ئه‌وێ بگاته ئامانجه‌کانی ، هه‌روه‌ک چۆن بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب فه‌له‌ستین واتایه‌کی گرنگی هه‌یه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئێمه‌ی کورد رۆژئاوای کوردستان واتایه‌کی گرنگی هه‌یه".