لاهور جەنگی بە شەو سەردانی مەزاری تاڵەبانی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ کە تاریک دادێت، لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی چوارەمەین ساڵڕۆژی کۆچی دواییەوە، سەردانی مەزاری تاڵەبانی لە دەباشان دەکات. 

لاهور جەنگی لە واڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ڕابەری مەزن و سەركردە و مامی گەورەمان سەرۆک مام جەلال، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفام لەسەر مەزارەکەی دانا و بەڵێنم بۆ دووپات کردەوە کە وەک هەمیشە بەردەوام دەبم لەسەر ڕێبازە پیرۆزەکەی و خوێندكارێكی بە ئەمەكی فێرگەكەی دەبم و کار بۆ پاراستنی یەکێتییە راستەقینەکەی دەکەم، ئەو یەکێتییەی کە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە حیکمەت و سیاسەتە ژیر و واقیعییەکانی سەرۆک مام جەلالە".

لە بەیانی ئەمڕۆوە یەک شەممە ژمارەیەکی بەرچاو لە وەفدی حیزبی و حکومی و کادیرانی یەکێتی بەبۆنەی چوار ساڵی کۆچی دوایی تاڵەبانی سکرتێری گشتیەوە سەردانی مەزارەکەیان لە سلێمانی کرد.




PM:10:27:03/10/2021