یەکێک لە ناحیەکانی شاری هەولێر دەکرێت بە قەزا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ناحیەی عەنکاوەی لە هەولێر کرد و وتی" وەزیری ناوخۆ، پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرن، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا". 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی پێشکەشکردنی وتارێكدا لە عەنكاوە ڕایگەیاند" وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنكاوە بكرێت بە قەزا، تا خزمەتی زیاتری دانیشتوانەكەی بكرێت".

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: عەنکاوە بوەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوە ژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بوەتە ناوەندێک زۆر لەو خوشک و برا کریستیانانەی کە لە ناوچە و شوێنەکانی دیکەی عێراق لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە رویان کردوەتە ئێرە و لێرە نیشتەجێبون.

مەسرور بارزانی وتیشی" من جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە خەڵکی شارۆچکەی عەنکاوە و هەولێر و هەموو کوردستان دەکەم، هیوادارم رۆژ بە رۆژ پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت".

عەنکاوە سەر بە قەزای ناوەندی شاری ھەولێرە، کەوتووەتە باکوور و باکووری ڕۆژئاوای ھەولێر، عەنکاوە ھیچ گوندێکی نییە، زۆربەی دانیشتوانی لە پەیڕەوانی کلد و ئاشووریین لەپەیڕەوانی کڵێسای کاسۆلیکین.



PM:12:39:04/10/2021