سەرۆكی دوو وڵات دەكوژرێن
پێشبینی فەلەكناسێكی عه‌ره‌ب لەسەر دەوڵەتی كوردی
ئەحمەد شاهین كە بە نۆسترادامۆسی عەرەب ناسراوە پێشبینی كردوە دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنێت‌و بارزانی دەبێتە سەرۆكی.
ئەو فەلەكناسە عەرەبە كه ئه‌ندامی یه‌كێتی فه‌له‌كناسانی ئه‌مریكایه، له پێشبینییه‌كی نوێیدا، رایده‌گه‌یه‌نێت :" عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، وڵاته جێده‌هێڵێت بۆ كه‌سێك كه ئێستا له ریزی سوپادایه وخزمه‌ت ده‌كات، خۆیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌به‌ركردنی جله سه‌ربازییه‌كه‌ی".
پێشبینیشی كرد، سیسی، سه‌رۆكی میسر، بگه‌ڕێته‌وه بۆ له‌به‌ركردنی جلی سه‌ربازی و پاشان به گولـله‌یه‌ك كه له‌سه‌ری ده‌درێت، ده‌كوژرێت.
هاوكات، له لێدوانه‌كه‌یدا، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، لیوا محه‌ممه‌د ئیبراهیم، وه‌زیری ناوخۆی میسر، بكوژرێت و شۆڕشی سێیه‌م له‌و وڵاته رووبدات.
نۆسترادامۆسه‌كه‌ی عه‌ره‌ب، پێشبینیش ده‌كات، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له ره‌كابه‌ره‌كانی بكوژرێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه هیلاری كلینتۆن به دوای ئه‌و ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا كه پۆستی سه‌رۆك وه‌بگرێت.
پێشتریش له دیمانه‌یه‌كدا، له گه‌ڵ خه‌ندان، ئه‌حمه‌د شاهین، پێشبینیكرد، نوری مالیكی، ولایه‌تی سێیه‌م وه‌ربگرێت، به‌ڵام دواتر بكوژرێت، هاوكات پێشبینیشیكرد، ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێت و مه‌سعود بارزانی، ببێته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوانكراوه.
سەرچاوە: خەندان
PM:06:21:06/07/2014