بارزانی: كه‌ركوك دەكەینە نمونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا
بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كورد ڕێز له‌ئیراده‌ی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌گرێت‌و كار به‌ویستی ئه‌وان ده‌كات و دەشڵێت: بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك، بڕیارێكه له‌كات‌و شوێنی گونجاوی خۆیدایه.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاندوه، له‌ئه‌نجامی قه‌یرانه‌كان‌و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه، هیچ بوارێك بۆ خه‌ڵكی میانڕه‌و له‌ناو شیعه‌و سوننه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و كێشه‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ قوڵترده‌بنه‌وه، له(10) ساڵی ڕابردودا كورد هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی تاقیكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ عێراقدا بژین، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت‌و هۆكاره‌كه‌یشی ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا‌و فه‌رهه‌نگی خۆسه‌پاندن بوو.
بارزانی لە دیدارێك لەگەڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی باكور‌و شاندێكی یاوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك، بڕیارێكه له‌كات‌و شوێنی گونجاوی خۆیدایه، سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك‌و مافی پێكهاته‌كانی دیكه‌ش، (بارزانی) ئه‌وه‌یخسته‌ڕو، كورد ڕێز له‌ئیراده‌ی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌گرێت‌و كار به‌ویستی ئه‌وان ده‌كات، وتیشی:"هه‌وڵده‌ده‌ین، كه‌ركوك ببێته نمونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا".
PM:05:07:07/07/2014