رۆژنامه‌ی باس که به رۆژنامه‌یه‌کی پارتی ناسراوه به‌م نزیکانه که‌ناڵێکی ئاسمانی به‌ناوی کوردستانه‌وه 24 ه‌وه ده‌کاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه ئه‌م که‌ناڵه به‌پێی گرێبه‌ستێک که له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌ره‌نسی، فرانس 24 دا کردوویانه، ئه‌و که‌ناڵه له‌رووی دامه‌زراندنی سیسته‌م و له‌رووی پسپۆری هونه‌ریه‌وه کۆمه‌کی که‌ناڵی کوردستان 24 ده‌که‌ن، هاوکات ئه‌و که‌ناڵه نوێیه سوود له ئه‌وروپا سوود له ستۆدیۆکانی فرانس 24 وه‌رده‌گرن بۆ راپه‌راندنی کاره‌کانیان.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه که‌ناڵه‌که له‌ماوه‌یه‌کی ئاینده‌ی نزیکدا ده‌ستده‌کات به وه‌رگرتنی کارمه‌ندان له‌رێگای (سیڤی) یه‌وه. هه‌روه‌ها سیسته‌می ئیداریان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که رۆژنامه‌نووسی به‌توانا وه‌ربگرن و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێش کارده‌که‌ن به‌پێی پسپۆری و ماوه‌ی کارکردنیان مووچه وه‌رده‌گرن.
له‌رووی داراییه‌وه به‌پێی زانیارییه‌کان سپی میدیا کۆمه‌کی دارایی له چه‌ند بزنسمانێکی نزیک پارتی وه‌رده‌گرن و له‌و رێگایه‌وه سه‌پۆرتی دارایی ده‌کرێن.
سپی میدیا په‌یوه‌ندیکرد به دوو به‌رپرسی ئه‌و که‌ناڵه‌وه، نوره‌دین سه‌عید وه‌یسی و بۆتان حسێن، ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوانێک بده‌ن، ته‌نها وتیان "ئێمه ئێستا هیچ لێدوانێک ناده‌ین، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خۆمان به‌ره‌سمی و به‌دوورودرێژی باس له‌م پرۆژه‌یه ده‌که‌ین".
رۆژنامه‌ی باس رۆژنامه‌یه‌کی هه‌فتانه‌یه‌و هه‌موو رۆژی سێ شه‌ممه‌یه‌ک بلآوده‌کرێته‌وه.