وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە ٤ی ئەم مانگەوە بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان". 

بەپێی دواین نوسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی لەسەرە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە" بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوە نەوتییەکان و ماددە کیمیاوییەکان". 

لە نوسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: هەر رێگەپێدانێکی دیکە کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەل و پەل و پێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزارییەکانی، تەنها بە رەزامەندی وەزیر دەبێت بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکانی وەزارەت.



PM:01:06:21/10/2021