بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" چەواشەکارانە لێکدانەوە بۆ نوسراوەکەمان کراوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکات کە نرخ لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە بارەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە لە بەشێك لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە چەواشەكارانە لێدانەوە بۆ ناوەڕۆكی نوسراوەكەمان كراوە ، لەكاتێكدا نوسراوەكە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی كەمكردنەوەی نرخ لە لایەن ئەو فرۆشیارەی كە داوای لە ئێمە كردووە، لێرەوە بۆ بەرچاو روونی رای گشتی رایدەگەیەنین بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لەپاڵ چاودێری كردنی نرخەكان بۆ رێگریكردن لە بەرزبونەوە ھاوكات لەگەڵ ھەموو جۆرە دابەزاندنێكی نرخداین". 

ئاماژە بە ئەوەشكراوە: دەستخۆشی لەھەر خاوەن كار و فرۆشیارێك دەكەین كە نرخی كالاو شومەك لە بەرژەوەندی گشتی كەم بكاتەوە، بەھەموو لایەكشی رادەگەیەنین كارو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە چوارچێوەی رێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمدایە كە ھاوپێچی ئەم روونكردنەوەیە كراوە.



PM:04:01:23/10/2021