بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن مام و ئامۆزاكەیەوە كوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كه‌ركوك ڕایگەیاند" بەیانی ئه‌مڕۆ له گوندی قازانبڵاغی سنوری ناحیه‌ی له‌یلان گه‌نجێكی تەمەن ١٩ ساڵ له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و ده‌ستبه‌جێ له شوێنی روداوه‌كه گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان لێی كردوه
لەلایەن ئامۆزایەكی و مامییەوە كوژراوە و دواتریش، كەسوكاری كوژراوەكە ئاگریان لە ماڵی بكوژەكە بەردا.
ڕوونیشیکردەوە: هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوەکە بۆ كێشه‌ی مه‌ڕوماڵات و زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێشتریش كێشه و ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیاندا رویداوه.
سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک ئاشکراشیکرد: ئەو دوو کەسەی تۆمەتبارن بە کوشتنی گەنجەکە پاش رووداوه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و تائێستا دەستگیرنەکراون.