پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" كەسێك بەتۆمەتی دزینی كەلوپەلی كارەبایی لەناو خانوویەكی هەیكەلدا دەستگیركرا".
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند" بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور لەکاتی دزینی کەلوپەلی کارەبایی لەناو خانوویەکی هەیکەلدا کەسێکیان دەستگیردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر کەلوپەلە دزراوەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپڵ- بێ ژمارە)دا گیراوە".
ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتبارەکە ناوی (ھ. ا. م) و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (٤٤٦) لە یاسای سزادان راگیراوە.