مالکی به‌ده‌رده‌که‌ی کوردستان مووچه و به‌نزین له خه‌ڵکی خانه‌قین ده‌بڕێت، ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێکیان سازکردو رێگای مه‌رزی مونزریه‌و به‌غدایان بڕی.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی داکۆکی له‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خانه‌قین سه‌لام عه‌بدوڵا به‌سپی میدیا راگه‌یاند " خه‌ڵکی خانه‌قین رێگای به‌غداو ئه‌و رێگایه‌یان داخست که بۆ مه‌رزی مونزریه ده‌چێت".
ناوبراو باسی له‌وه کرد که خه‌ڵکه خۆپیشانده‌ره‌که دژی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه" چونکه پاره‌و به‌نزینی له خه‌ڵکی شاره‌که بڕیوه".
سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که هاوڵاتیانی کورد له چونیاندا بۆ به‌غدا له خاڵه‌کانی پشکنین سوکایه‌تیان پێده‌کرێت و ده‌ستدیرێژی ده‌کرێته سه‌ریان و، ئه‌وانه‌ی له‌به‌غداش داده‌نیشن هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کرێت.