هەولێر.. ئەو شەش منداڵەی بە سکێک لە دایکبوون گیانیان لەدەستدا

ئەو ٦منداڵانەی  دوو رۆژ لەمەوبەر بە سکێک لە شاری هەولێر لە دایک بوون سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.  

ئەمە لە کاتێک دایە کتۆر شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەولێرپێشتر ڕایگەیاند بوو " باری تەندروستی دایکەکە جێگیرە،  بەڵام بارودۆخی منداڵەکان باش نییە کە بە پێنج مانگ و نیوی له‌ دایكبوون و ڕه‌وشی منداڵه‌كان خراپن". 

شەوی ڕابردوو بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆش خانەی ئافرەتان و منداڵبوونی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەو ٦ منداڵەی بە شێوەیەکی سرووشتی لەدایکبوون تەمەنیان ٢٤ - ٢٥ هەفتە بووە و رەگەزی منداڵەکانیش، پێنج کوڕ و یەک کچ بوون سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا. 



AM:10:59:28/10/2021