ئەو خوێندکارانەی نمرەکانیان لە ٩٩ بەرەو سەرەوەیە لە تەندروستی گشتی وەردەگیرێن


ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا کە ژمارەیەک کورسیی خۆڕایی لە بەشی پزیشکیی گشتی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکات، هەر خوێندکارێکێش کۆ نمرەی لەسەرو ٩٩ بێت لە تەندروستی گشتی وەردەگرێت.

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی لە رێگای ئۆنلاینەوە، بە ئامادەبوونی د، ئارام محەمەد بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کۆبووەوەو بڕیاریان لەسەر ئەوە داوە ئەو قوتابیانەی نمرەکانیان لە سەروو ٩٩ وەیە، بە خۆڕایی لە بەشی پزیشکیی گشتی وەردەگیرێن.
 
زیادکردنی کورسی خوێندنی پزیشکی گشتی کۆلێژەکانی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەولێری پزیشکی، زانکۆی کۆیە و زانکۆی گەرمیان دەگرێتەوەو ئەو قوتابیانەی نمرەیان لەسەرو ٩٩ ەوەیە چانسی وەرگرتنیان لەو زانکۆیانە بە خۆڕایی هەیە.

لە سبەینێ شەممەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان کارەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە تەواو دەکەن و ئەنجامەکان رادەگەیێنرێت.





PM:09:11:29/10/2021