رۆژنامەنووسێکی دیاری کوردستان بەجەڵتە گیان لە دەستدەدات ( وێنەکەی ببینە )

رۆژنامەنووسی دیاری دهۆک و باشووری کوردستان، کاوە ئالیخان ئەمڕۆ هەینی ٢٩ ی تشرینی یەکەم بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد.

کاوە ئەلیخان لە ٩ ی تشرینی یەکەم جەڵتە لێیدەدات، دوای ٢١ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

کاوە ئەلیخان بەرپرسی پلاندانان بووە لە دەزگای راگەیاندنی گاڤنیوز کە ئۆفیسی سەرەکی لە دهۆکە.

ئەو رۆژنامەنووسە لە ساڵی ٢٠١٠ وە دەستی بەکاری رۆژنامەنووسی کردووەو لە چەند کەناڵێک کاری کردووە، دیارترینیان وار تیڤی بووەو، دواتر هەر لەسەرەتای دامەزراندنی دەزگای گاڤنیوزەوە لەو دەزگایە کار دەکات.




AM:12:10:30/10/2021