قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی فڕێدانی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان، بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو لەناو برا و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند دەکرێتەوە".
د. ئه‌حمه‌د عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه ئاگاداركراینه‌وه له هه‌بوونی بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو كه گه‌ڕه‌كێك فڕێدرابوون، دوای به‌دواداچونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییەت خاوه‌نی ده‌رمانه‌كه دۆزرایه‌وه.
ڕوونیشیکردەوە: له‌ناوبردنی ده‌رمان پێویستی به رێگه‌ی تایبه‌ت و به‌شێوه‌ی زانستی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌م ده‌رمانانه له پارچه زه‌ویه‌كی به‌تاڵی گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی فڕێیدابون، كه‌ئه‌وه‌ش بێجگه له زیان گه‌یاندنی به ژنیگه له‌هه‌مانكاتدا به‌رده‌ستی منداڵ بكه‌وێت و به هه‌ڵه به‌كاربهێنرێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا ئاشکراشیکرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خاوه‌نی ده‌رمانه‌كه رووبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.