په‌كه‌كه وه‌ڵامێكی توندی پارتی ده‌داته‌وه
هاوسه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK وه‌ڵامی لێدوانێکی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه داوا ده‌كات واز له‌و زمان و هه‌ڵسوکه‌وته بێنێت که زه‌ره‌ر به‌یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا وته‌بێژی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی میدیاكانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ی دایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی ئوردنی كردوه‌و بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوەیەك دژی مالیكی لەگەڵ ئوردن و لایەنە سوننەكان پلانی هێرشی داعش و گرووپەكانی بۆ سەر مووسڵ و ناوچەكانی دیكە داڕێژراوە، ئه‌وه‌شی به"درۆ‌و بێ بنه‌ما" ناوبردبوو.
KCK باڵی سیاسی په‌كه‌كه ده‌ڵێت "له‌کاتێدا که پێویسته یه‌کێتی کوردان و هێزه سیاسیه‌کان به‌یه‌که‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، به‌ڵام ده‌بینین PDK له‌ئاستێکدا هێرش ده‌کات که هیچ واتایه‌کی نیه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه "ماڵپه‌ری فه‌رمی PDK به‌به‌هانه‌ی هه‌والێکی رۆژنامه‌ی ئوزگورگونده‌م که له‌تورکیا ده‌رده‌که‌وێت، لێدوانێکی داوه و تیایدا PKK و جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK تاوانبارده‌کات".
جه‌ختده‌كاته‌وه "PDK له‌هه‌ر ده‌رفه‌ت و کاتێکدا که بۆخۆی گونجاو ده‌بینێت هه‌ڵوێستی دژبه‌رانه له‌به‌رامبه‌ر PKK و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی PKK نیشان ده‌دات. له‌کاتێکدا که ده‌بێت یه‌کێتی گه‌لی کورد و هێزه سیاسیه‌کان به‌هاوبه‌شی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا به‌کارهێنانی زمانێکی هێرشکار له‌لایه‌ن PDK مایه‌ی تێگه‌شتن نیه، ئه‌و دوژمانیه‌تییه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر PKK و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی PKK به‌و به‌هانه‌یه ئیزاح ناکرێت".
پارتی له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تباركردبوو به‌وه‌ی كه " لەژێر ڕێبەرایەتیی جەمیل بایكدا بووەتە بەشێك لە پیلانێكی موخابەراتیی دژی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان".
له‌وه‌ڵامدا په‌كه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له لێدوانه‌که‌دا PDK بۆ PKK و جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی KCK هه‌ڵیبه‌ستوون، به‌رده‌وام PDK خۆی ئه‌و کارانه ده‌کات، به هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی به‌رده‌وام نه‌یرانی گه‌لی کورد خۆشحاڵ ده‌کات و به‌گوێره‌ی به‌رژوه‌ندی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان کارده‌کات".
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه " KCK و هه‌موو پێکهاته‌کانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد بۆ یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات ده‌که‌ن، له‌و بواره‌وه به‌شێویه‌کی هه‌ستیارو به‌رپرسیارییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. رووداو ، زاگرۆس و میدیاکانی تری سه‌ربه PDK به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر PKK و KCK و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاست هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن".
دووپاتیده‌كاته‌وه "هه‌موو کاتێک PKK هێڵی سه‌ربه‌خۆی پاراستووه، هیچ کاتێک نه‌بۆته پاشکۆی هیچ هێزێک، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی PKK له‌ژێر خزمه‌تی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان دایه نیشانی ده‌ده‌ن ئه‌مه بێ ویژدانییه‌کی مه‌زنه و درۆیه‌که هیچ که‌س پێی باوه‌ڕناکات".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و پارتی كرێكاران، به‌هۆی بارودۆخی خۆرئاوای كوردستانه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریاوه گرژ‌و ئاڵۆزه‌و ناوبه‌ناو له‌میدیاكانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر.
AM:10:56:09/07/2014