نرخی پاس لە سلێمانی دابەزی

قایمیقامی سلێمانی بڕیاریدا رۆژانە 30 لیتر بەنزین بۆ هەر پاسێك دابین بكریت‌و نرخی كرێی پاس كە كرابوو بە 750 دینار بكرێتەوە بە 500 دینار.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، چوار شەممە ( 9 تەمموزی 2014) لەگەڵ لێپسراوی هێلەكانی پاس و سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا بە دابینكردنی رۆژانە بڕی 30 لیتر بەنزین بۆ ئەو پاسانەی كارتی هێلیان هەیە و پێدانی گازوایلیش بەبڕی پێشوو بۆ ئەو پاسانەی بەگازوایل كاردەكەن.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، بڕیاردرا نرخی گواستنەوەی پاسەكانی شاری سلێمانی بكرێتەوە بە 500 دینار دوای ئەوەی خاوەن پاسەكان كرێی هاتوچۆی هاوڵاتیانیان بەرزكردەوە بۆ ( 750) دینار، هەروەك ئەوەش باسی لێوەكرا لە كۆبوونەوەكەدا كە لە دابینكردنی سوتەمەنیی هاوكاری پێویستیان بكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەم كارئاسانیە بۆ پاسی هێلەكانی گواستنەوەی هاوڵاتیان وەك گرتنەبری رێچارەیەكی كاتیە تا ئەو كاتەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سووتەمەنی دەدۆزرێتەوە.

بەهۆی ئەو قەیرانی سوتەمەنیەی سەری هەڵداوە، دوێنی نرخی هەندێك لە هێڵەكانی پاس لە شاری سلێمانی كرایە (750) دینار، بەڵام ئەمڕۆ ئەو نرخە كرایەوە بە ( 500) بۆ ئەوەی نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەكرێت.




PM:12:50:09/07/2014