کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کەرکوکی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی کەرکوکی راگەیاند و کە هاوتای ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکەیە.

عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک رایگەیاندووە" ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ ٤٨ وێستگەی دەنگدان تەواو بووە، کە پێشتر تانەیان لەسەر بووە".

هەروەها وتیشی " بەپێی جیاکردنەوەکان دەستی دەنگەکان، ئەنجامەکان هاوتابوون لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکاندا".

لە ١٠ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا رەوتی سەدر زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و ٧٤ کورسی پەرلەمانی بردەوە. لە کوردستانیش پارتی ٣٢ کورسی و یەکێتی ١٦ کورسی و نەوەنی نوێ ٩ کورسی بەدەستهێنا.



PM:04:51:03/11/2021