رەشەبایەکی بەهێز چەندان ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی رایگەیاند" ڕەشەبایەکی ناوخۆیی لە ئێوارەوە بەخێرایی و هێزی جیا جیا چەندان ناوچەی هەرێمی گرتۆتەوە".

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو رەشەبایە، ناوچەکانی سلێمانی و دوکان و  ماوەت و چۆمان و هەندێ ناوچەی دیکە هەڵیکردوە بە خێرایی جیاواز:
 
- لە سلێمانی بە خێرایی ٢٢ کلم/ک
-لە دوکان بە خێرایی  ٣٢ کلم/ک
- لە ماوەت بەخێرایی ٢٥ کلم/ک
-لە چۆمان بە خێرایی ٢٩ کلم/ک




PM:09:53:04/11/2021