گەرمیان.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ پێنج پێشمەرگە بوونە قوربانی

‌وێنەی ئیدارەی گەرمیان
ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان سەنگاو - کفری لە جۆری وەرگەڕان ڕویدا و بەهۆی ڕوداوەکە پێنج پێشمەرگە بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بریندار بوون کە لە ڕێگای نێوان (سەنگاو - کفری) لە نزیک گوندی کانی عوبێد رووداوەکە ڕوویداوە". 

ئەوەشخراوەتەڕوو: لە ڕوداوەکەدا ئۆتۆمبێلیک لە جۆری (نیسان پیک ئاب) وەرگەڕاوە و تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و کەسی تیادا نەمردووە، هاوکات بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کفری کراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بریندارەکان هەر پێنجیان پێشمەرگە بوون. 



PM:03:03:06/11/2021