لە هەولێر تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن (٥٠) ساڵ دۆزرایەوە

‌شاری هەولێر
کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی کەسێکی لە سنوری ناحیەی شەمامك راگەیاند، کە تەمەنی نزیکەی (٥٠ ساڵە).

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" ئەمڕۆ حاڵەتێكی كوشتن لە شەقامی نێوان گوندی (داڵداغان و چیمەن) لە سنووری ناحیەی شەمامك ڕوویدا و تەرمی كەسێك دۆزرایەوە كە تەمەنی نزیكەی (٥٠ ساڵە)". 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: لە ئێستاشدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ ئەوەی هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە و ناسنامەی ئەو كەسە بدۆزرێتەوە كە تاوانەكەی دەرهەق كراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردوە: دوای لێكۆڵینەوەكانیش زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو. 



PM:03:25:06/11/2021