وادەی یەکەم شەپۆلی بەفربارین لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات، کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەگەری هاتنی یەکەم شەپۆلی بەفربارین ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بکات و بۆماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.
  
لەمبارەیەوە ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ڕۆژانی (١٧ بۆ ٢٤)ی  ئەم مانگە ئەگەرێکی سەرەتایی هەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشی زستانە و سەرما پێشبکەوێت".
 
باسی لەوەشکردووە: شەپۆلەکە بەگشتی جێگیر نیە لە ڕووی کاتی ھاتن یان نەمان و مانەوەی، تەنھا ئەوە دەرکەوتووە لە نێوان (١٧ و ٢٤) مانگ ئەم ئەگەرە ھەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە.
  
ئاراس جەبار لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پێشبینیش دەکات، کە پێش ئەو وادەیەش ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکات.




PM:03:44:07/11/2021