بەغداد ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

ئەمڕۆ دووشەممە بڕی (٢٠٠) ملیار دیناری دیکە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرا و  بڕیاره‌ لە رۆژانی ئایندە دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچەخۆران خێراتر بكرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی بڕی (٢٠٠) ملیار دیناری دیكه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد".

سەرچاوەکەی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: هەر ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و پاشان دەدرێتە بانکەکان بۆ تەواوکردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم.

ئه‌م مانگە چوارەم جاره‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕەوانەی هه‌رێمی كوردستان دەکات، پاش رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی عێراق.



PM:01:20:08/11/2021