پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە چەکدارانی داعش لەسەر ڕووباری زەرگەی سنووری قەزای خورماتوو کۆتای‌یان بە ژیانی دوو ڕاوچی هێنا.
مه‌حمود كامل، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی عه‌شایه‌ری بە میدیاکانی ڕاگەیاند" کاتژمێر (١١:٣٠)ی خولەکی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی عوزێم له نزیك سنووری ئامرلی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆسەر دوو کەس کە بە مەبەستی راوەماسی چووبوون کەسێک کوژراو و دوانی دیکەش برینداربوون".
ڕوونیشیکردەوە: دوای ڕووداوەکە هێزێكی هاوبه‌ش گه‌یشتنە شوێنی رووداوه‌کە و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، هاوکات ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای (سه‌ڵاحه‌دین) گواستراونه‌وە.