په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی مالیكی ده‌داته‌وه
به‌رێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق بڵاوده‌كاته‌وه كه تیایدا رایگه‌یاندبوو هه‌ولێر بووه‌ته مۆڵگه‌ی داعش و به‌عسییه‌كان، راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
ده‌قی راگه‌یەندراوه‌كه:
راگه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانی له به‌رێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق
ئه‌مرۆ 9/7/2014 له وتاره هه‌فتانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربهریكهری عراقی فیدرال به‌رێز نوری مالكی هه‌ره‌شه‌ی ناره‌وا له هه‌رێمی كوردستان كرد و تۆمه‌تێكی بێ بنه‌مای خسته پاڵیه‌وه، ده‌یه‌وێت هه‌موو شكسته‌كانی خۆی له‌م چه‌ند ساله‌ی رابردودا له‌و جۆره هه‌ره‌شه و تۆمه‌ته بێبنه‌مایانه دابشارێتهوه ,
په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه ئه‌و هه‌ره‌شانه شه‌رمه‌زار ده‌كات و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه، بهههولیكی نه‌زۆكی به‌ریز مالكی ده‌زانین بۆ داپۆشینی شكسته سیاسی وجه‌ماوه‌ری وسهبازیهكهی دووچاری بۆته‌وه.
گه‌لانی عێراق و هێزه سیاسیه تێکۆشه‌ره‌کانی له هه‌موو پێکهاته‌کان ئه‌و راستیه ده‌زانن که هه‌رێمی کوردستان به درێژایی مێژووی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له گه‌ڵ رژێمی دیکتاتۆری پێشوو، داڵده‌و په‌ناگا بووه بۆ ته‌واوی لێقه‌وماوان و ئازادیخوزانی عیراق و ئه‌وانه‌ی که نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و زۆر ناچاری کردون زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن.
ئێستاش که زیاتر له نیو ملیۆن هاولاتی شاره‌کانی موصل وبه‌غدا وناوهراست و باشووری عیراق به هۆی نه‌بوونی ئارامی ودادپه‌روه‌ری، ونه‌بوونی یه‌كسانی وئه‌و جه‌نگه‌ی له هه‌رێمه‌که‌یاندا ده‌گوزه‌رێت روویان له‌هه‌ریمی كوردستان كردووه، گه‌لی کورد به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بێچێت و په‌ناگایه‌کی ئارامیان بۆ فه‌راهه‌م بکات، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مالكی به‌برینی موچه‌و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، گه‌مارۆی ئابووری خستوته سه‌ر حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له جیاتی هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی و پێشکه‌ش کردنی هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌و لێقوماوانه، به‌تیرۆریست تۆمه‌تباریان ده‌کات، ئه‌وه له کاتێکدایه پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان گیانفیدایانه بۆ پاراستنی ئه‌من وئاسایشی هه‌رێم وناوچه كوردستانیه‌كان به‌گشتی ودابینكردنی كهشیكی ئارام بۆ لیقهماوانی عیراق له‌هه‌ریم له به‌ره‌کانی جه‌نگدا بونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشره‌وی تیرۆریستان.
په‌رله‌مانی کوردستان ویرای ئه‌وه‌ی به‌توندی زمانی هه‌ره‌شه ره‌تده‌كاته‌وه پیمان وایه ئه‌و جۆره زمانه و بیركرنهوانهی به‌ریز مالكی وبه‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر پێشێلكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وایكرد، گه‌لانی عیراق ویه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بكه‌ویته به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی له‌یه‌كترازان. دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه كیشه‌كانی عیراق به‌به‌كارهینانی هیز و زمانی هه‌ره‌شه چارهسهرناكرین وپیویسته كیشه‌كان لهریی گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستوورو زمانی دیالۆگ ولیَكتیَگهیشتن وریَزگرتن له‌ئیراده وخواستی پیكهاته‌كانی عیراق یه‌كلایی بكریَنهوه.
به‌رێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان
9-7-2014
AM:08:29:10/07/2014