به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
گشتى هاتوچۆی هه‌رێمى كوردستان ئاماری ١٠ مانگی ڕووداوەکانی هاتوچۆی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
گشتى هاتوچۆی هه‌رێم بڵاویکردەوە، لەماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣١٠٧ ڕووداوى
هاتوچۆ روویداوە، هەروەها ٤٧٦ کەس بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و ٥٣٨٤ كه‌سیش برینداربوون.
١٧ی تشرینی دووەم، بە
ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ دادەندرێت و ساڵانە یاد دەکرێتەوە ئەمەش بە مەبەستی
هاوخەمی قوربانیانی هاتوچۆ دادەندرێت، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئەو ڕۆژە
دەکەنە پشوو لەو ڕۆژە دا ڕێنمای دەدەنە هەموو خاوەن ئۆتۆمبێلەکان.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێكخراوی
ته‌ندروستیی جیهانیی، زۆرترین رێژه‌ی گیان لەدەستدان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه
له ئه‌فریقایه، و له‌پله‌ی دوه‌میشدا باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دێت.
رێكخراوی ته‌ندروستیی
جیهانیی دەڵێت، لە هه‌ر ٢٤ چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له جیهان به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه
گیانله‌ده‌ستده‌دات.