وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانین له واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام به یه‌ك بازنه و لیستی كراوه".
پێشه‌وا هه‌ورامی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک رایگه‌یاند" بۆچوونی پارتی ئەوەیە لەوادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت و هەڵبژاردن بە یەک بازنە بێت و لیستی کراوە بێت".
وته‌بێژەکەی فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی یاسای هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەکردووە" یاساکە بێ کێشەیە و پێویستی بەهەمووار نییە".
پێشەوا هەورامی لەسەر ده‌ستوری هه‌رێم باسی لەوەکردووە، دەستور خواستی پارتییە لەم خولەی پەرلەمان ئەم پرسە یەکلا ببێتەوە و هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروستبکەن و دەستورێک بنوسرێتەوە هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوە و ئاینێک خۆی تێدا ببینێتەوە".
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەکاتى خۆیدا بکرێت و یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت و کۆمسیۆنێکى نوێی هەلبژاردن دروست بکرێت.