پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەمشەو لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک دوو هاوڵاتی کوژران".
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه كه شه‌ڕێك له شه‌قامی (١٠٠) مه‌تری نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕویداوه، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ركه‌وت كه دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) له‌سه‌ر پارككردنی ئۆتۆمبێل له گه‌راجی چێشتخانه‌یه‌ك كوژراون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیمه‌كانی پۆلیس له ئێستادا له شوێنی روداوەكەن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه و لە دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.