وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌نه‌وتی باکور رایانگه‌یاند هێزه‌کانی پێشمه‌رگه رۆژی هه‌ینی کۆنترۆڵی دوو کێڵگه‌ی نه‌وتیان له‌که‌رکوک کردووه‌و کرێکاره عه‌ره‌به‌کانیان لێدهرکردووهو کرێکاری کوردیان بۆ داناوه.
ئاژانسی رۆیته‌ر له زاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاویکرده‌وه که هێزی پێشمه‌رگه به‌یانی ئه‌مڕۆ 11 ی ته‌موز کۆنترۆڵی دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن و که‌رکوکیان کردووه.