فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پارێزگای سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه و دەڵێت" پێویسته ئه‌وانه‌ى گه‌شت ده‌كه‌ن جگه له وه‌رگرتنى هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسین پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆناشیان پێبێت".
لە ئاگادارییەکدا فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شاری سلێمانى بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە هەر هاوڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە کاتی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وەڵات، پێویستە بەڵگەنامەی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆناى پێبێت.
لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەو کەسانە پێویستە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی(Negative) بە کەمتر لە (٧٢) کاتژمێر پێبێت پێش گەشتەکەی".