به‌په‌له‌:یه‌کێتی بێئاگای خۆی له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بیره‌ نه‌وتییه‌کان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ راگه‌یاند

به‌ناونیشانی ( هێزێکی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند کێڵگه‌یه‌کی نه‌و‌تی که‌رکوکدا ده‌گرێت) وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ پارتین، ماڵپه‌ری ره‌سمی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان هه‌واڵێکی بلآوکرده‌وه‌.
له‌ مه‌ڵپه‌ره‌ فه‌رمییه‌که‌ی یه‌کێتیدا هاتووه‌ "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2014/7/11 هێزێك لەشاری هەولێرەوە ( ئاماژه‌ی بۆ پارتی)بەرەو كەركوك رەوانەكراوەو لەهەردوو قەزای دوبزو ناحیەی سەرگەڕان دەستیان بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی بای حەسەنی باكورو باشوری ناوچەكەدا گرتوە".
به‌پێی ماڵپه‌ری puk  "سەرچاوەیەكی تایبەت لەكەركوك بەوانی راگەیاندووه‌" هێزێك لەشاری هەولێرەوە هاتوون و دەستیان بەسەر بیرە نەوتییەكان و كێڵگە نەوتییەكانی قەزای دوبزو ناحیەی سەرگەڕاندا گرتووە".
بەوتەی سەرچاوەكە هاتنی ئەو هێزەو دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێڵگە نەوتیانە بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەركوك بووە.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی ده‌لێت "لەبارەی هەمان بابەتەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیسی نەوتی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: "دوای هاتنی ئەو هێزە كارمەندانی كێڵگەو دامەزراوە نەوتییەكانیان ناردوەتەوە ماڵەوەو كارمەندی خۆیان لەجێ داناون".
ئەو سنورەشی ئەو هێزە دەستی بەسەرداگرتووە، چەندین گێڵگەو بیری نەوتی تێدایە
هاوكات وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێلگە نەوتیانە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێلگانەی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات كە كارمەندەكانیشیان دەركردوە، هەروەها هۆشداریش دەداتە هەرێمی كوردستان لەمەترسی ئەو كارەو داواش دەكات ئەو هێزە لەناوچەكە بكشێنەوە.
چاودیران پێیانوایه‌ ئه‌مه‌ په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره‌ له‌ململانێین نێوان ىغداو هه‌رێم، هه‌روه‌ها ره‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی تیکچوونی یه‌ک ریزی کوردی، " چونکه‌ پارتی ئه‌و کاره‌ی سه‌ربه‌خۆ کردووه‌".



PM:10:02:11/07/2014