" سپی " وێنە و وردەکاری کوژرانی ئەفسەرە پلە باڵاکەی نزیک لاهور جەنگی بڵاودەکاتەوە
دەمەو ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ناو شاری رانییە عەمیدی پۆلیس موراد کانی کوردەیی لەگەڵ دوو پاسەوانی لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا کوژران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ئەو ئەفسەرە پلە باڵایەی نزیک لاهور جەنگی هاوسەرۆکی لەکار لابراوی یەکێتی لە شوێنێک لەناو بازاڕی رانییە کوژراوە کە بە شەقامی نزیک بانکی رەشید ناسراوە.
ماڵپەڕی " سپی " وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلەی دەستەکەوتووە کە ئەو ئەفسەرەی تێدا کوژراوە.
PM:07:21:25/11/2021