شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەکات، کە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین و سارد و سەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" لە كۆتایی ئەم ھەفتەیەدا (٢-١٢-٢٠٢١) كە دەكاتە سەرەتای مانگی ئایندە پێشبینی ئەكەین شەپۆلێكی بارانبارین و سارد و سەرما ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلە خۆی لە چالاكبوونی خێرایی با و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا ئەبینێتەوە، بەپێی نەخشەكانی كەشوهەوا، شەپۆلەكە بارینی بارانی لێدەكەوێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا كاریگەری دەگۆرێت بۆ بەفربارین.