یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی کە له په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستانی داعش لە سنوری گوڵەجۆ بریندار بوو، ئەمشەو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كەیەوە گیانی لەدەستدا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپەڕی (سپی)، كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی هێرشەكەی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە كوڵەجۆ، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی شەهیدەكان گەیشتە شەش شەهید.
شەوی ٢٧ی ئەم مانگە، له ئه‌نجامی په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی فه‌وجی سێی لیوای پێنجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پێنج پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ شه‌هیدبوون و چواری تریش بریندار بوون، بەڵام ئەمشەو یەكێك لەو پێشمەرگە بریندارانە، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.