کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات

کەمێک پێش ئێستا لەبارەی گۆڕانکارێکانی کەشوهەوا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێستادا خێراى با لە بەشێک لە ناوچەکەمان چالاک بووە لە هەندێک ناوچەش بووەتە بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم.

خێراى بای تۆمارکراو لە وێستگە جیاجیاکان بەم شێوەیەیە:
 
- هەولێر  30 کم  لە کاتژمێرێکدا.

- دوکان 38کم لە کاتژمێرێکدا.

- کانى ماسی 23 کم لە کاتژمێرێکدا.

- خەبات 30کم لە کاتژمێرێکدا.

- سۆران 26 کم لە کاتژمێرێکدا.

- دهۆک 20 کم لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسی هەرێم لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پێشبینیش دەکات، کە لە ماوەى چەند کاتژمێرى داهاتوو خێراى با لە تەواوى ناوچەکە چالاک بێت. 


AM:09:59:01/12/2021